زیاتر له 3500 كه‌س وه‌ریده‌گرن
دابه‌شكردنى مینحه‌ى مانگى ئایار به‌سه‌ر رزگاربوونى ئێزدى ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى مینحه‌ى مانگى ئایاری رزگاربوونى ئێزدى له ده‌ستى داعش و كه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ زیاتر له سێ هه‌زار و 500 كه‌سی رزگاربوو دابینیكردووه.
له‌دوێنێوه ده‌ست به‌م دابه‌شكردنه كراوه و سه‌رتاش له هۆڵى كۆمه‌ڵگا شاریا له پارێزگاى دهۆك ده‌ستیپێكردووه.
مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتارى ئێزدى له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م مینحه‌یه جۆرێك پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمه بۆ ئه‌م رزگاربووانه و به‌ته‌نیا پاڵپشتى دارایی نییه به‌ڵكو پاڵپشتییه‌كى ته‌واوه بۆ ئه‌و رزگارببوانه كه بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن و لایه‌نى ئابووری خۆشیان په‌ره پێبده‌ن.
بڕیارى پێدانى ئه‌م مینحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2024 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
پێشتر زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، منحه‌یه‌كه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی، “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.