سایلۆی كەلار. فۆتۆ: 964
"دیار نییە کەی دەکرێنەوە"
تا ئێستا ده‌رگاى سایلۆکانى گه‌رمیان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران نەکراونەتەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئه‌مساڵ تا ئێستا ده‌رگاى سایلۆكانى گه‌رمیان به‌رووى جوتیاراندا نه‌كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ساڵى پار له‌م كاتانه ده‌رگاكان كرابوونه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆش ده‌ڵێت، نازانن كه‌ى ده‌كرێته‌وه.
كاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە 964ى وت، کردنەوەی سایلۆکان دواکەوتووە، ئه‌وانیش نازانن هۆكاره‌كه‌ى چییه و کەی دەکرێتەوە و چاوەڕێی فەرمانن پێیان بگات وبیكه‌نه‌وه.
وتیشی “تا ئێستا بۆمان دیاری نەکراوە بۆ ئەمساڵ چەند تۆن گەنمی جوتیارانی گەرمیان وەربگرین، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن کشتوکاڵی گەرمیانەوە پلانى وەرگرتنی گەنمی جوتیارەکانمان بۆ نەنێردراوە”.
كێشه‌یه‌كى دیكه رووبه‌ڕووى سایلۆكان بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، كه تا ئێستا تیمی پشکنینی قەپانەکان لە بەغداوە نەھاتوون، كه ساڵانه له‌كاتى كردنه‌وه‌یان دێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە ئەگەری زۆرەوە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکەوێتە دوای جەژنی قوربانەوە، بەڵام نازانن بە دیاریکراوی کەی دەبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارانى كۆیه گه‌نم راده‌ستى سایلۆكانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن
چه‌ند كۆمپانیایه‌ك گه‌نمى زیاده‌ى جوتیارانى هه‌رێم ده‌كڕنه‌وه