مه‌رزى كێلێ لاى ئێران فه‌رمییه و لاى عێراق نافه‌رمی
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئێستا مه‌رزى كێلێ لە لایەن حکومەتی عێراق به فه‌رمی نه‌ناسراوه، به‌ڵام قایمقامی پشدەر ده‌ڵێت، چوار ساڵه ئێران به فه‌رمی ناساندویه‌تى.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، تا ئێستا له‌نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران سێ ده‌روازه‌ى فه‌رمی هه‌ن، پەروێزخان لە گەرمیان، باشماخ لە سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە هەولێر.
به‌ڵام مەرزەکانی سەیرانبەن، تەوێڵە و شوشمێ لە هەڵەبجە، کێلێ لە سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، شێخ سێڵە و پشتە لە ئیدارەی گەرمیان و کێلەشین لە سیدەکان تا ئێستاش نافه‌رمین له‌نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا.
به‌كر بایز قایمقامی قه‌زاى پشده‌ر، به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند “له 2019ه‌وه مه‌رزى كێلێ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به فه‌رمی ناسێندراوه، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نى عێراقی به فه‌رمى نه‌یناساندووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌لایه‌ن عێراقیشه‌وه كاری تێدا كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به فه‌رمی بناسێندرێت، به‌ڵام تا ئێستا رێكاره‌كانى ته‌واو نه‌بووه، كه پێویستى به رەزامه‌ندى نێوان هه‌ردوولایه.
قایمقامی پشده‌ر ئاشكراشی كرد “ئێستاش دیار نییه، چ كاتێك به فه‌رمی ده‌كرێته‌وه و هیچ رێككه‌وتێكیش ده‌ستنیشان نه‌كراوه بۆ كردنه‌وه‌ى، ئێمه‌ش له چاوەڕوانی ئه‌وه‌ین پێمان بووترێت و به فه‌رمی بكرێته‌وه”.