"چەندین گرووپی پزیشكیی ده‌ستگیركراون"
له هه‌رێمى كوردستان 90 كۆمپانیا له بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە تێوەگلاون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەری رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان دەڵێت، له هه‌رێمى كوردستان 90 كۆمپانیا له بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە تێوەگلاون، حكومەتیش بەڕێوبەرایه‌تییه‌كی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دامەزراندووە و هەشت نووسینگەی له ناوچه جیاوازه‌كان هەیە.
دارا فاروق، بەڕێوەبەری رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێكخراوەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، له وۆڕكشۆپێكدا كە ئەمڕۆ 1.6.2025 بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری عێراق و زانكۆی بەیان لە هۆڵى رۆشنبیری و هونەری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو رایگەیاند، لە ساڵی 2018ـەوە ناوی 90 كۆمپانیا تۆماركراون، كە لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە تێوەگلاون.
فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه رۆشنبریییه‌كانى وه‌ازره‌تى رۆشنبیری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وتویه‌تى، ئەم جۆرە تاوانه فۆرمێكی نوێی هەیە و ئاڵۆزە، پێویستی بە كەسانی پسپۆڕ و كارامە هەیە لەو بوارەدا، بەو مەبەستەش بەڕێوبەرایەتییەكەیان خولی مەشق و راهێنان و وانەی تایبەت لەبارەی ئەو جۆرە بازرگانییەوە پێشكەش دەكات.
ئاماژه‌ى به‌وەش كردووه، حكومەتی هەرێم بەڕێوبەرایه‌تییەكی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دامەزراندووە و ئێستا لە چەند ناوچەیەكی جیاواز هەشت نووسینگەیان هەیە.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، زۆربەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە رێگای كۆمپانیا وەهمییەكانەوە ئەنجام دەدرێن، زۆربەی قوربانییەكانیش ئەوانەن، كە بەڵێنی كاركردنیان پێدەدرێت لە وڵاتانی كەنداو و لە ئەوروپا.
ئاشكراشی كردووه، چەندین گرووپی پزیشكیی رێكخراو ده‌ستگیركراون، كە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەدزن و بازرگانی پێوە دەكەن بەبێ ئەوەی ژمارە و شوێنی دەستگیركردنیان ئاشكرابكات.