هەولێر
ئاگر لە باڵەخانەی چاینا تاوەر كەوتووەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین
مۆلیدەی كۆمپانیای چاینا تاوەر لە گەڕەکی 32 پارکی هەولێر گڕی گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەكەیە و ئاماژەی بەوە كردووە، ئێستا دوو تیمی بەرگریی شارستانی لەوێن.
باڵەخانەی كۆمپانیای چینا تاوەر لە نزیك ئیمپایەرە و شوێنەکە خوارەوەی كۆمپانیایە و سەرەوەی شوێنی مانەوەیە، ئەو مۆلیدەی ئاگری گرتووە لە سەرەوەی بیناكەیە.
نوێكرایەوە 11:04
ئاگرەكەی باڵەخانەی چاینا تاوەر كۆنتڕۆڵ كرا، كارمەنێكی بەرگریی شارستانیی هەولێریش زانیاریی ئەوەی بە 964 دا، مەترسی لە ئاگرەكە هەبوو تەشەنە بكات، بەڵام رێگری كرا لەوەی تانكی غازی LPG بتەقێ، كە لە سەرەوەی باڵەخانەكە سیستمی غازی هەبوو.
وتیشی، “سوپاس بۆ خوا توانیمان بەبێ زیانی گیانی كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەین”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا