100 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

لە ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش 16 رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ئاگرباران بووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌رگرى شارستانى ئاكرێ ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى 16 رۆژدا 100 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنووره‌كه‌یان هه‌بووه‌ و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش به‌ سه‌لامه‌تى تێپه‌ڕێندراون، زۆرترین رووداویش له‌ رۆژێكدا بووه‌ كه‌ تيايدا 11 حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویانداوه‌.

رووداوه‌كان، ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ روویان نه‌داوه‌، به‌ڵكو له‌ سنوورى قه‌زاى بەردەرەش و هەردوو ناحیه‌ى قەسڕۆک و کەلەکچیش بوونه‌.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی راگه‌یاند، ئه‌و 100 رووداوه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا روویانداوه‌ بریتی بوونه‌ له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى له‌ ده‌غڵودان و په‌رێز و پاوان، خانوو و ئۆتۆمبێل.

وتیشی “له‌هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ سه‌ره‌ڕاى بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانى كارمه‌ندانمان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌  هه‌موو كارمه‌نده‌كانمان سه‌لامه‌تن”.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ به‌رگرى شارستانى ئاكرێ به‌ 964ـى داوه‌ له‌ رۆژى 16.5.2025 سێ رووداوى ئاگر و له‌ 17.5.2025 شه‌ش رووداوو، له‌ 18.5.2025 حه‌وت رووداو، له‌ 19.5.2025 سێ رووداو، له‌ 20.5.2025 سێ رووداو، له‌ 21.5.2025 حه‌وت رووداو، له‌ 22.5.2025 10 رووداو، له‌ رۆژى 23.5.2025  یازده‌ رووداو، له‌ 24.5.2025 پێنج رووداو، له‌ 25.5.2025 پێنج رووداو، له‌ 26.5.2025 نۆ رووداو، له‌ 27.5.2025 پێنج رووداو، له‌ 28.5.2025 شه‌ش رووداو، له‌ 30.5.2025 شه‌ش رووداو و له‌ رۆژى 31.5.2025 یش هه‌شت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویانداوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كان تواندراوه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ سه‌دان دۆنم گه‌نم و په‌رێز و پاوان، چەندین ئامێر و ئۆتومبێل و دەڕاسەى هاوڵاتیانیش رزگار بكرێن.

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 4 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌رۆكى ئا...

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 4 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌رۆكى ئاكرێی گرتبوو

پایتەختى نەورۆز بە 10 تیمى تەندروستییەوە ئامادەیە

پایتەختى نەورۆز بە 10 تیمى تەندروستییەوە ئامادەیە

شه‌ش غه‌واس به‌ دوای مامۆستا ئایینییه‌كه‌ی به‌رده...

شه‌ش غه‌واس به‌ دوای مامۆستا ئایینییه‌كه‌ی به‌رده‌ڕه‌شدا ده‌گه‌ڕێن