ئەمە بڕیاری وەزارەتێکە بۆ فەرمانبەرەکانی

“هەر تورکمانێک لە وەزارەتێک بچێتە کۆمسیۆنی کەرکوک واژۆی بۆ دەکرێ”

964+
ئەحمەد مستەفا

رۆژی 25.5.2025، وەزارەتی بنیادنان و نیشەجێکردنی عێراق، بە نوسراوێک داوای کردووە، فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی کە لە نەتەوەی تورکمانن، رێگەپێدانیان بۆ بکرێ راژەیان بۆ لقی کەرکوکی کۆمسیۆن بگوازنەوە.

نوسراوەکە، واژۆی مەتین جادرجی، بریکاری وەزارەتەکەی لەسەرە بۆ کاروباری کارگێڕی بە وەکالەت، وا دەرچوێندراوە کە لەژێر رێنمایی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوسراوەکە کرابێ و ناوی لێنراوە، “گواستنەوەی خزمەت”، رۆژی 27.5.2025 گەیشتووە بە بەڕێوەبەرایەتی بنیادنان و نیشتەجێکردنی کەرکوک.

نوسراوەکە ئاڕاستەی، هەموو پێکهاتەکانی وەزارەتەکە کراوە، بەم جۆرە، “ئاماژە بە نوسراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، لەسەر ویستی خۆی ناوی كارمەندانی فەرمانگەكانتان بنێرن لە پارێزگای كەركوك، لە نەتەوەی توركمانی بە دیاریكراوی ئەوانەی كە ئارەزووی گواستنەوەیان هەیە بۆ كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ جێبەجێ کردن، دوای رەزامەندی سەرۆک وەزیران و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە بۆ ساڵی 2025”.

بە گوێرەی ئەو دیکۆمێنتە بێت کە لەلای 964 رە، وەزارەتەکە بە ناڕاستەوخۆ لە رێگەی وازژۆی ئەو بریکارەیەوە، داوای زیادكردنی كارمەندانی كۆمسیۆنی کردووە، لە نەتەوەی توركمان لە كەركوك.

بە گوێری سۆراغی 964، ژمارەی کارمەندانی لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ناوەندی شارەکە، 110 کارمەندە، پێشتر ئەو کارمەندانە گردبوونەوەیان بەڕێوەبرد، وتیان لە سێ مانگی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەی رابردوو موچەیان پێدراوە، دواتر هیچیان بۆ حساب ناکرێت تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە.