دیمەنی کۆبوونەوەی موفتی و مورشیدان - وێنە: راگەیاندنی حەج و عومرەی کوردستان
فەریزەی حەج روون دەکەنەوە
موفتی و مورشیدەکان لە خەمی حاجیان دەبن ئەم چەند رۆژە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەم چەند رۆژە نۆمینەی حاجییانە و ئیتر رێورەسم و فەریزەکانی حەج دەستی پێکردووە و دەبێ روکنەکان ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ حاجیای ئەمساڵ روون بکرێتەوە، سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەج کۆبووەیەوە.
ئەمرۆ هەینی 30.5.2025، لە شاری مەککە سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان، نیاز راغب نەقشبەندی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەنجامداون.
کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، سەرجەم موفتی و مورشیدان راسپێردران، پێویستە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەوڵەکانیان زیاتر چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی چۆنیەتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بە تەواوی بۆ حاجیان وون بکەنەوە.
ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی، سادە و ئاسان حاجیان بتوانن فەریزەی حەجی خۆیان بە دروستی بەجێ بگەیەنن.
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە، پێنج هەزار و 120 کەس بە رێگای ئاسمانی و وشکانی بەشداری پڕۆسەی حەجیان کردوە، ئەم ژمارەیە بەگوێرەی رێنماییەکانی سعودیە رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆنێک کەس، هەزار کەس دیاری کراوە لەهەر وڵاتێک.