دیمەنی کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی تەماتە لە ئاکرێ... وێنە؛ حکومەتی هەرێم.
قایمقامى ئاكرێ رێكارى وشكه‌ساڵى گرته‌به‌ر
“ده‌ست به‌ئاوەوە بگرن و ته‌ماته و خيار له‌به‌ر ده‌رگاكانتان مه‌چێنن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ چاندنى ته‌ماته و خيار له‌به‌رده‌گاى ماڵان قه‌ده‌غه كرا، هۆكاره‌كه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كه‌مبارانى ئه‌مساڵ و وشكه‌ساڵییه.
بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له‌لایه‌ن قایمقامى قه‌زاكه‌وه ده‌ركراوه.
ئیحسان ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی ئامار لە قایمقامییه‌ت به 964ـى وت، پێشتر له ئاكرێ هاوڵاتیان به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رده‌رگاى ماڵه‌كانیان خيار و ته‌ماته‌یان ده‌چاند به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌مبارانییه‌وه ئه‌م بڕیاره دراوه.
وتیشی “بڕیاره‌كه‌ى قایمقام وه‌كو گرتنه‌به‌رى رێكارێكه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى كه رووى له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ كردووه”.
روونیكرده‌وه به‌هۆى چاندنى رێژه‌یه‌كی زۆرى خيار و ته‌ماته له‌به‌رده‌رگاى ماڵه‌كان، ساڵانه ئاوێكى زۆر به‌فیڕۆ ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه و داواش له‌هاوڵاتیان كراوه به‌هه‌موو شێوەیه‌ك ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن.