هەشت گەڕەک بێ بۆری ئاون

ئاوی سلێمانی ئەحتیاجی تانکەرە بە شۆفێرەکەشەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بگات بە هەشت سنووری نیشتەجێ بوون لە ناوەندی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکە خوا خوایەتی حکومەت ئەگەر بە کاتیش بێت، شۆفێری بۆ دابین بکات و تانکەریان بۆ بکڕن.

سلێمانی بۆ ئاوی خواردنەوە، پشت بە هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی ئاوی سلێمانی-دوکان دەبەستێ، لە شارەکە جگە لەو گەڕەکانەی بۆرییان هەیە، هەشت ناوچە و گەڕەکی نوێ هەن، کە بەردەوام خانووییان تێدا دەکرێتەوە، تائێستا بۆری ئاوی خواردنەوەیان بۆ رانەکێشراوە، ئاوی سلێمانی بە تانکەر پێیان دەگەیەنێ.

لەبارەی ئەو گەڕەکانە و پلانی ئاوی شارەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025، بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ی وت، ئەو گەڕەکانە هێشتا بە تەواوی پڕ نەبوونەتەوە، بەڵکو بەردەوام خانووی نوێی تێدا دەکرێتەوە و هاوبەش زیاد دەکات، بۆ ئەوەش شۆفێری و تانکەرمان دەوێ و روومان لە لایەنی پەیوەندیدارە بۆمانی دابین بکەن.

زۆرینەی ئەو گەڕەکانە دەکەونە رۆژئاوای سلێمانی، لەوانە ناوچەی بەکرەجۆ، لە بارەی کەمبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی پێدانی ئاو بە دانیشتووانی سلێمانی، بەختیار تاهیر وتی، گەشتیاران ماوەی رابردوو پاشماوەیەکی زۆریان کردبووە ناو زێی دوکان “نایلۆن، پلاستیک و پاشەڕۆ”، وای لێهاتبوو پەمپەکانمان وەک پێویست کاریان نەدەکرد، دواتر کارەباش لە هەردوو پڕۆژەکە بڕا، ئەوانە هۆکاربوون بۆ درەنگ پێدانی ئاو، بەڵام دۆخەکە ئێستا ئاسایی بووەتەوە.

ئامارێکی ئاوی سلێمانی روون دەری دەخان، لە کۆی 250 گەڕەکی سلێمانی 80%ی گەڕەکەکان بە بۆری ئاوییان بۆ راکێشراوە، لەو گەڕەکانە 3%ی بە تانکەر ئاویان بۆ دەچێت، %17ش ئاویان بۆ ناچێت و بە ناچاری ئاو دەکڕن.

ئاوی هەرێم بۆ 964: دڵنیایی دەدەین گۆڕانكاری له دابەشكردن...

ئاوی هەرێم بۆ 964: دڵنیایی دەدەین گۆڕانكاری له دابەشكردنی ئاوی ماڵاندا ناكرێت

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی گردبوونەوە

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی گردبوونەوە