دیمەنێکی یەو کەلوپەلانەی هێزەکانی بەریتانیا دەستی بەسەرداگرتوون... وێنە؛ دەزگای لوتکە.
هەر بەلەمێک 56 کەسی هەڵگرتووە
زیاتر لە 13 هەزار کۆچبەر لەناو بەلەمە بچووکەکان لە نۆکەندی ئینگلیز رزگارکراون
964+
فهرهاد حهسهن
دەزگای لوتکە دهڵێت، لەمساڵدا تا ئێستا زیاتر لە 13 هەزار کۆچبەر لەلایەن هێزه جیاوازهكانی بهریتانیا لەناو دهیان بەلەمی بچوک لە کەناڵەکەدا رزگارکراون كه دهیانویست بگهنه وڵاتهكهیان و ئاماژه بهوهشدهكات كه ههر ئهمساڵ لانیکەم 14 کەس لە هەوڵی پەڕینەوە لە کەناڵەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بهڵام باسی ئهوهى نهكردووه كه كۆچبهرى كورد بووبن.
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره و پهنابهران وێنهی ئهو بەلەم و بزوێنەرانەی بڵاوكردهوه كه لەلایەن ئەو کۆچبەرانەوە بەکاردەهێنران کە هەوڵیان دەدا لە کەناڵی ئینگلیزی لە فهرەنساوە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، ئەو بەلەمانە لەناو دامەزراوەیەکی عەمبارکردندان لە شاری دۆڤەر لە باشوری ئینگلتەرا هەڵگیراون.
ئاماژهی بهوهكردوه، قاچاغچییەکان ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە بەلەمی لاستیکیی کەڵەکەبوودا کۆدەکەنەوە لە هەوڵێکدا بۆ زیادکردنی قازانج، ئەوەش وایکردوە پەڕینەوە زۆر مەترسیدار بێت، تا ساڵی 2025 تاوهكو ئێستا لانیکەم 14 کەس لە هەوڵی پەڕینەوە لە کەناڵەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی ئهم دەزگایە، لەمساڵدا تا ئێستا زیاتر لە 13 هەزار و 500 کۆچبەر لەلایەن هێزی سنووری بەریتانیا یان فەوجەکانی رزگارکردنی دەریایی ئهو وڵاته لەناو 243 بەلەمی بچوک لە کەناڵەکەدا رزگارکراون، كه بە تێکڕا 56 کەس لە هەر بەلەمێکدا بوونه، ئهم ژمارەیەش زۆر لە سەرووی سنوری سەلامەتی سەرنشینەکانەوە بووه.
ئهوهش خراوهتهڕوو، ئەو کەسانەی کە کەناڵەکە دەبڕن زۆرجار لەو وڵاتانەوە دێن کە توشی شەڕ بوونه یاخود لەلایەن ئەو سیستەمەوە کۆنتڕۆڵکراون کە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناسراون، ئەفغانستان، سوریا، ئهریتریا، ئێران و سودان لە وڵاتانی سەرەکی رەچەڵەکی ئەو کەسانە بوون کە لە نێوان مانگی نیسانی 2024 تا ئازاری 2055 کەناڵەکەیان بەزاندووە.