دیمەنی کارکردن کەو جێگەیەی داخراوە.وێنە.هاتوچۆی دەربەندیخان
رێگای لاوەکی کراوەتەوە
لە جێگایەک هەردوو سایدی رێگای دەربەندیخان – کەلار داخراوە
964+
توانا نەقی
شەقامی سەرەکی کەلار – دەربەندیخان لە جاێگایەک کە بەرامبەر بەنزینخانەی حاجی تۆفیقە هەردوو سایدەکەی داخراوە و هەڵکەندراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کە شەقامی سەرەکی کەلار – دەربەندیخان لەبەردەم بەنزینخانەی حاجی تۆفیق بەمەبەستی چاکسازی کردن هەڵکەندراوە و هەردوو سایدەکە داخراوە و کاری تێدا دەکرێت.
دەشڵێت، رێگایەکی لاوەکی کراوەتەوە بۆ رۆیشتن و هاتن، بۆیە پێویستە کاتێک دەگەنە ئەو سنوورە بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکانتان هێواش بکەنەوەو بە وریایی تەواوە شۆفێری بکەن.
رێگای دووسایدی نێوان کەلار – دەربەندیخان 98%ـی کارەکانی تەواو بووە و تەنیا چەند ڤێگەیەکی ماوە و ئێستا کارکردن تیایدا بەردەوامە.