گرێبەستە 110 ملیارییەکە باس دەکرێت

ئەنجومەنی وەزیران گرێبەستەکانی وزە تاوتوێ دەکات

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەى کارنامەکەى، لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن تاوتوێدەکرێت.

بەگوێرەى کارنامەکە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆ دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامى سەردانى فەرمى شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ واشنتن لە رۆژانى 18ـى تا 23ـى ئەم مانگە  تاوتوێ دەکرێـت.

ئاماژە بەوەش کراوە، وردەکاری سەردانەکە لەلایەن سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و ئەندامانى شاندەکە دەخرێتەڕوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژى دووشەممە 19ـى ئایارى 2025، مەسرور بارزانى لە ئەمریکا، بە فەرمى رێککەوتنى لەگەڵ کۆمپانیاکانى وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی ئەمریکى واژۆ کرد، کە تایبەتە بە کێڵگەکانى غازی میران لە بازیان،  تۆپخانە و کوردەمیر لە سەنگاو و قادرکەرەم، کە یەدەگەکانی ئەو سێ کێڵگەیە پێکەوە زیاتر لە 13 تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتییە و بەهاى گرێبەستەکانیش بە 110 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

 ساڵیادى دۆستایەتى کوردستان و ئەڵمانیایە

 ساڵیادى دۆستایەتى کوردستان و ئەڵمانیایە