دیمەنی دوو بەخێوکاری ماسی لە تەقتەق... وێنە؛ 964+
"چاره‌سه‌ر لاى خاوه‌نه‌كانیانه"
نه‌خۆشی كه‌ڕوو له‌ناو به‌شێكى ماسی ته‌قته‌ق بڵاوبووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانیارى به به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق گه‌یشت، كه نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو حه‌وزه ماسییه‌كانى قه‌زاكه بڵاوبووه‌ته‌وه، كاتێک سه‌ردانى مه‌یدانیان كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌خۆشییەکە كه‌ڕووه به‌ڵام ته‌واوى ئه‌و حه‌وازنه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌وه.
له سنوورى قه‌زاى ته‌قته‌ق نزیكه‌ى هه‌زار 600 حه‌وزى ماسی هه‌ن و به به‌رده‌وامیش به‌رهه‌می رۆژانه‌یان له‌نێوان 20 تۆن تاوه‌كو 50 تۆن دایه.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه سه‌باح حاجی عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى دا‌و ده‌شڵێت، دروستبوونى نه‌خۆشییه‌كه خودى خاوه‌ن حه‌وزه‌كان خۆیانن چونكه ئه‌و عه‌له‌فه‌ى ده‌یده‌نه ماسییه‌كان به‌شێوازى ژێرئاو پێیان ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش جۆرێك له كه‌ڕوو دروستده‌كات و ماسییه‌كان تووشی نه‌خۆشی ده‌كات.
وتیشی “باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن حه‌وزه‌كان عه‌له‌فى سه‌رئاو بده‌نه ماسییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاسانه و له ده‌ستى خۆیاندا و پێویستى به هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه نییه”.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌شێك له‌ماسییه‌كانیش به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه نه‌خۆش كه‌توون به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌قته‌ق له شه‌وان سارد و به‌رۆژیش گه‌رمه و پێویسته پله‌ى گه‌رمى جێگیریان بۆ دابین بكرێت.