لەسەر ئەرکی گەنجێکی خانەقین
چوار هەزار پەنجە ماسی کرایە بەنداوی ئەڵوەنەوە
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
گەنجێکی خانەقینی ساڵانە لەسەر ئەرکی خۆی پەنجە ماسی دەخاتە ئەڵوەن و ئەمڕۆش چوار هەزار ماسی تری بۆ خستە بەنداوەکەوە
عەباس عەزیز، گەنجێکی خانەقینییە و ئەو کەسەیە کە هەڵمەتەکەی کردووە بە 964ـی وت، “ساڵی پار سێ هەزار و ئەمساڵ چوار هەزارم هێناوە بۆ ناو بەنداوی ئەڵوەن.
وتیشی، “تەواوی کارەکە لەسەر ئەرکی خۆمە و تەنیا بۆ کاری خێر و چاکە دەیکەم”.
بەنداوی ئەڵوەن دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی خانەقین و نزیکەی 5 کیلۆمەتر لە سەنتەری شار دوورە و قەبارەی 38 ملیۆن کیلۆمەتر سێجایە و بووەتە سەرچاوەیەک بۆ راوە ماسی و هەندێ جار شوێنێکی گەشتیاری بۆ هاوڵاتییان.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
+4