یەکەمەکانی گەرمیان داوای دامەزراندن دەکەن
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
خوێندکارە یەکەمەکانی دەڤەری گەرمیان لەسەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان لە بەردەم کۆلێجی تەکنیکی کەلار گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
ئەو خوێندکارانە نوێنەری دەرچووە یەکەمەکانی ساڵی 2017 تاوەکو 2022ن، ژمارەیان نزیکەی 200 کەس دەبێت.
ئەیوب محەمەد، دەرچووی ساڵی 2017ی سێیەمی سەر ئاستی بەشەکەی بووە، بە تۆڕی 964ی وت، “دامەزراندنی سێ یەکەمەکان سەرەتاییترین مافی خۆمانە، تاوەکو ئێستاش ھیچ جوابێکمان نەدراوەتەوە و تەنیا بە قسە بەڵێنمان پێدەدەن و بە شێوەی کرداری ھیچ شتێکمان بۆ نەکراوە”.
ھەیفا لەتیف، یەکێکی دیکەیە لەو خوێندکارانە کە لە ساڵی 2018 دووەمی بەشەکەی بووە، بۆ تۆڕی 964ی باسکرد، کە ئەمە 33یەمین جارە خۆپیشاندان دەکەن، داواکاریشە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵوێستی ھەبێت و دایانبمەزرێنێت.
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ھەرێمی کوردستان ژمارەیان نزیکەی 10 ھەزار کەس دەبێت، لە ساڵی2017ەوە ھیچ بڕیارێکی دامەزراندنیان لەسەر نەدراوە.
+1