رۆژانە تۆمارى كردوون
شێخ لەتیف 43 ساڵە رووداوه خۆش و ناخۆشه‌كانى پێنجوێن دەنوسێتەوە
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
له پێنجوێن پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ماوه‌ى زیاتر له 40 ساڵ یاداشته‌كانى ژیانی رۆژانەی قه‌زاكه‌ى ده‌نووسێته‌وه، هه‌رچی رووداوی خۆ و ناخۆشه لاى خۆی تۆمارى كردوون و پاراستوویەتی.
شێخ لەتیف شێخ ئەحمەد، لە ساڵی 1950لە دایکبووە یاداشت نووسه‌كه‌ى پێنجوێنه، بە 964ی وت، لە هەشتاکان بیری لەوە کردوەتەوە کە ئەرشیفێکی تایبەتی هەبێت بۆ تۆماری رۆژانەی رووداوەکان لەبەر ئەوەی ئه‌وكات وه‌كو پێویست کامێرا و میدیا نەبووە بڕیاری داوە بیاننوسێتەوە.
وتیشی “به‌گشتى رووداوى خۆش و ناخۆشم نوسیوەتەوە و رۆژەکەشم تۆمارکردوون،یاداشتى ژیانی رۆژانەی خۆم و کوڕەکانیشم نوسیوەته‌وه”.
تا ئێستا لە رووی ئەکادیمی و توێژینەوە نەتواندراوە سوود لە یاداشتەکانی شێخ لەتیف وه‌ربگیردرێت، بەڵام خەڵکی ناوچەکە سوودیان لێ وەرگرتووە و بە وتەی ئەو چەندان جار بۆ دیاریکردنی رۆژ، هاوڵاتیانی ناوچەکە روویان لێکردووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن