گۆڕستانەکانی سلێمانی خاوێن دەکرێنەوە - وێنە؛ شارەوانی سلێمانی
هەڵمەتێک دەستیپێکردووە
دەمەو جەژنە و گۆڕستانەکانی سلێمانی خاوێن دەکرێنەوە
964+
شۆڕش قادری
وردە وەردە لە جەژنی قوربان نزیک دەبینەوە و شارەوانی سلێمانی دەستیکردووە بە پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی گۆڕستانەکان.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لیژنەی سەرقەبرانەکانی شارەوانی، هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوە و رنینی گژوگیا لە گۆڕستانەکانی ناو شار دەستپێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ گۆڕستانەکان، شارەوانی سلێمانی دەیەوێت بەر لەجەژن گۆڕستانەکان پوخت و خاوێن بکاتەوە.