پۆدكاستی تەندروستی

هۆكاری ناتەواویی سەری منداڵان چییە و شاشەكان چ مەترسییەكیان هەیە؟

+964
جێگر مەحمود

لە ئەڵقەی نوێی پۆدکاستی “لەش ساغی”دا بە میوانداریی دکتۆر زانیار هیوا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، تیشک خرایەسەر سەر چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە تەندروستی و گەشەی جگەرگۆشەکان.

دکتۆر زانیار جەختی لەسەر گرنگیی شیری دایک کردەوە وەک باشترین خۆراک بۆ کۆرپە، بە تایبەت لە مانگەکانی سەرەتادا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا زەردوویی و کەڕووی ناو دەم لە حاڵەتە باوەکانن، کە پێویستە دایک و باوکان ئاگاداری بن.

سەبارەت بە نیگەرانییە باوەکانی وەک ددان دەرکەوتن، دکتۆر دەڵێت، نابێتە هۆی تای بەرز یان سکچوونی توند، هەرچەندە لەوانەیە منداڵ کەمێک بێزار بێت هەروەها تای پاش کوتانی وەک کاردانەوەیەکی ئاسایی لەش لەقەڵەم دا و گەشکەی تا و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا، لە تەوەرە گرنگەکان بوون.

دکتۆر زانیار هیوا تیشکی خستە سەر گرنگی ڤیتامین D بۆ گەشەی ئێسک و خۆپاراستن لە ئێسکەنەرمە و قەوسی قاچ.

هەروەها لە بارەی هۆکارەکانی شێوازی ناتەواوی سەری منداڵ (وەک پانبوونەوە) و دواکەوتنی قسەکردن، روونكردنەوەی پێویستی خستەڕوو.

دووپاتیشی کردەوە، بەراوردکردنی منداڵان لە رووی گەشەوە هەڵەیە و بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی شاشەکانی وەک مۆبایل و تەلەفزیۆن کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی مێشک و رەفتاری منداڵان جێدەهێڵێت.

لە باسكردنی كێشەكانی تەندروستی سێكسی و پرۆستات شەرم مە...

لە باسكردنی كێشەكانی تەندروستی سێكسی و پرۆستات شەرم مەكەن