شاندی بازرگانانی چین لەگەڵ پارێزگاری هەولێر. فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگا
شاندێكی بازرگانییان هاتوون
چینییەكان پلانیان هەیە لە هەولێر كاری زۆر بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاندێكی بازرگانانی وڵاتی چین لە هەولێرن و بە پارێزگاریان وتووە، بەتەمان چەندین پڕۆژەی كارەبا و تەكنەلۆژی لە هەولێر ئەنجام بدەن.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 25.5.2025 بڵاویكردەوە، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو پێشوازیى لە شاندێکى بازرگانیى وڵاتى چین کرد، كە بە سەرۆکایەتى “سی یو ین” هاتوون.
بە پێی راگەیاندراوەكە شاندەكە بە پارێزگاری هەولێریان وتووە، خواستى ئەوان ئەوەیە بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر، چەندین پڕۆژەى هەمەچەشنە لە بوارە جیاجیاکانى وەك کارەبا و تەکنەلۆژییا لە هەولێر ئەنجام بدەن، پارێزگاری هەولێریش ئامادەيى پارێزگاى پێشانداوە لە چوارچێوەى یاسا و رێنماییە بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان هەموو ئاسانکارى و هاوکارییەکیان پێشکەش بکەن.
راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، لە ماوەى رابردوودا بە هاوبەشى لەگەڵ کونسڵخانەى وڵاتى چین لە هەولێر، جگە لە ئەنجامدانى کارى هاوبەش، کە یەکێک لەو کارانە رووناککردنەوەى شەقامى هەڵەبجەى شەهید بووە بە تیشكى خۆر و ئەوەى دیکەش دروستکردنى پارکێکى چینى بوو، توانراوە پەرەى زۆر بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى چین بدرێت.
چین
ئامارى نوێ
BYD بەبێ رکابەر لە لوتکەدایە؛ هەناردەی چین بازاڕی ئۆتۆمبێل دەبوژێنێتەوە
دۆلاری وەلاناوە
ئێران بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز بە دراوی (بیتکۆن و یوان) رسومات لە کەشتیەکان وەردەگرێت
ددانە تیژەکانی ورچ و ئەژدیها
چ نهێنییەک لە پشت ئاگربەستێکی دوو هەفتەییەکەی ئەمریكا و ئێراندا هەیە؟
شۆڕشێكی گهوره دهبێت
ڤاكسینێک بۆ لهناوبردنی شێرپهنجه خهریكه دنیا دهگۆڕێت
سەری لەهەموو دونیا شێواندووە