یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی - فۆتۆ +964
یەک کیلۆوات بە 245 دینارە
نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا
964+
وریا فەتاح
نرخى یەک کیلۆوات کارەباى سیستییەکانى شارى سلێمانى 245 دینارە، بەڵام ئەو سیتییانەى تەنیا پشت بە مۆلیدە دەبەستن کیلۆواتێکیان بە 229 دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25.5.2025، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئایار پێنج دیاریکرد، کە بریتییە لە 245 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
وەک باسکراوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی_سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان، دیارى کراوە.
لەبارەى ئەو پڕۆژە نیشتەجێبوانەى تاکە سەرچاوەیان کارەباى مۆلیدەیە، لیژنەکە نرخى کیلۆواتێکیان بە 229 دینار هەژمار کردووە.
جەختیشکراوەتەوە کە دەبێت سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای_سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.