لە عێراق خۆڵبارانە

ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن

964+

وریا فەتاح

لە عێراق کەشەکە گەرم و تۆزوخۆڵاوییە، هەرچەندە لە هەرێم نە باران نە خۆڵ نابارێت، بەڵام پلەکانى لەچاو دوێنێ و پێرێ نزمتر دەبن.

کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 25.5.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵیدا پلەکانى گەرما 1 تا 2 پلەى سێلیزى نزم دەبنەوە.

دەشڵێت: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ دووشەممە بەم شێوەیەیە:

هەولێر : 38 پلەی سێلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سێلیزی

دهۆک : 38 پلەی سێلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سێلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سێلیزی

هەڵەبجە :37 پلەی سێلیزی

سۆران : 36 پلەی سێلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سێلیزی

گەرمیان :43 پلەی سێلیزی

لاى خۆیەوە دەستەى کەشناسى عێراق پێشبینى کردووە، وێڕاى ئەوەى لە یەک دوو رۆژى داهاتوو پلەکانى گەرما و تۆز و خۆڵ بەرز دەبنەوە، بارانیش نابارێت.

خۆر بەدەرەوەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

خۆر بەدەرەوەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە