دەستەی دەستپاکی عێراق
90 فەرمانی دەستگیرکردن بەیەکەوە دەردەکات
964+
فەهمی نەبی
دەستەی دەسپاکی عێراق 90 فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە لەناویاندا بەرپرسانی پلە باڵا هەیە.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە دوای لێکۆڵینەوەی بەشی چاودێری دەستەکە بووە لەسەر بنەمای بڕیاری دادوەر.
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی، لەپەڕەی فەرمی دەستەکە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە لەکۆی 90 فەرمانی دەستگیرکردن، لەو ژمارەیە چواریان ئەندامی پەرلەمانی خولی ئێستان، پێنجیان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانن، هەروەها دوو وەزیری پێشوو، دوو بریکاری وەزیری ئەم کابینەیەش هەن.
لەبڕیارەکەی دەستەی دەسپاکی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ پارێزگار هەیە کە ئێستا لەئەرکدان، هەروەها 11 پارێزگای پێشووتریش ناویان هاتووە، هاوکات حەوت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هەن.