هاوڵاتیان لەكاتی نوێكردنەوەی كارتی خۆراك
خۆتان تۆمار نەكەن بەشەخۆراكەكەتان دەفەوتێت
ماوەی نوێكردنەوەی كارتی خۆراک بۆ كەركوكییەكان درێژكرایەوە
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 رۆژ درێژكرایەوە، دووبارە ماوەی نوێكردنەوەی كارتی خۆراک بۆ كەركوكییەكان درێژكرایەوە.
لقی خۆراكی كەركوكى سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە، ماوەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراک بۆ 6.6.2025 درێژکرایەوە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی نوێکردنەوە.
وتيشى، “بۆ خەڵکی ئازیزمان لە شاری کەرکوک و قەزا و ناحیەکانی، ماوەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراک درێژکرایەوە، تا كارتەكانتان نوێبكەنەوە و بەشەخۆراكەكەتان بلۆك نەكرێت”.
مەرجی سەرەكی بۆ بەدەستهێنانی كارتی خۆراک، كارتی نیشتیمانییە، كە ئێستا بە شێوەی ئۆنلاین راگیراوە و تەنیا بە رێگەی پێدانی بڕی 25 هەزار دینار دەتوانیت وەری بگریت.
پێشتر ماوەی 10 رۆژ بۆ نوێكردنەوەی كارتی خۆراک بۆ هاونیشتمانیانی پارێزگای كەركوك درێژكرایەوە، كە سبەینێ 25.5.2025 كۆتایی وادەكە بوو.