هەرکەسێ موڵکەکانی دەوێت سەردانی شارەوانی بکات
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
شارەوانی سۆران 18 پارچە زەوی نایاب و روکن دەفرۆشێت و دەڵێ، بە داهاتەکەی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین.
هەموو ئەو زەوییانەی بڕیارە لەزیادکردنی ئاشکرا بفرۆشرێن دەکەونە کەرتی هەشتی نەخشەی 25ـی سنووری دێڵزیان، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران.
هەموو ئەو زەوییانە لەلایەن لیژنەی فرۆشتن و بەکرێدان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتی دەکرێت، واچاوەڕوان دەکرێت نرخی هەر مەترێک زەوی لە 90 هەزار دینارەوە دەستپێبکات تاوەکو 200 هەزار دینار.
عمر سلێمان یوسف، ئەندامی لیژنەکەیە و قسەی بۆ تۆڕی964 کردووە و دەڵێ، ئەوەی بڕیاری لێدراوە بەپشت بەستن بووە بەیڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە ئەو دەسەڵاتەی داوەتە شاروانییەکان کەدەتوانن موڵکەکانی خۆیان بفرۆشن.
“داهاتی ئەو زەویانە بۆ شارەوانی دەگەڕێتەوە لەخزمەتگوزاری تر خەرج دەکرێتەوە”.
شارەوانی سۆران، داوا لەوانە دەکات کەخوازیاری کڕینی زەوییەکانن ئەوا سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بکەن.
پێداچوونەوەی: فەرمان سادق