لە قوشتەپەش دروستبوو
ئاگرەکەى شەمامک بەردەوامە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خەڵکى سنوورەکە، سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەى گوندی سۆربەش کاکەڵان لە ناحیەی شەمامکـی سەربە پارێزگای هەولێر.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکەیە، وەک باسى دەکات بەشى زۆرى ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام بوونى رەشەبایەکى بەهێز کارەکەى زەحمەت کردووە.
کەمێک پێش ئێستاش لە گوندى مورتکەى سنوورى قوشتەپە ئاگرێکى گەورە دروستبووە و پەیامنێرى 964 لە رێگایە بۆ رووماڵکردنى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح