دەستگیرکردنى سێ تیرۆریست لەلایەن ئاسایشى هەرێمەوە
لە سلێمانى و چەمچەماڵ و شارەزوور
دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەستگیرکردنى سێ تیرۆریستى راگەیاند
964+
وریا فەتاح
دەزگاى ئاسایشى هەرێم، بە هەماهەنگى ئاڵوگۆڕى زانیارى لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانى عێراق، دەستگیرکردنى سێ تیرۆریستى لە سنوورى سلێمانى و چەمچەماڵ و شارەزوور راگەیاند کە ئەندامى داعش بوون.
تیرۆریستەکان لە سێ چالاکى جیاوازدا لە 6 تا 21ـى 5ـى 2025، دەسگیرکراون.
وەک ئەوەى ئاسایشى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان، توانیانرا سێ تیرۆریستی داعش لەدەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور، دەستگیر بکرێن.
وەک باسى دەکات، تیرۆریستەکان لەلایەن دادگاکانەوە داواکرابوون و لەڕابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.
جەختیش دەکاتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 4ـى تیرۆر راگیراون و رووبەڕوی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.