باوکێک

لەپێناو کوڕەکەى گیانى خۆى بەخشى

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

کە باسى گەورەیى باوک دەکرێت لەخۆڕا نییە، ئەوەتا باوکێکى دانیشتووى دووبز، بۆ رزگارکردنى کوڕەکەى گیانى خۆى بەخشى.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینى، کوڕ و باوکێکی دانیشتوی قەزای دووبز بەمەبەستی مەلەکردن روولە پرۆژەی ئاوی قەزاکە دەکەن، بەڵام کوڕەکە ژێر ئاو دەکەوێت باوکەکە رزگارى دەکات، بەڵام باوکەکە تواناى نامێنێت خۆى رزگار بکات و دەخنکێت.

عەدنان ئەحمەد کە دراوسێى ماڵى ئەو باوک و کوڕەیە، بە 964ـى وت،”محەمەد رەمەزان عەلاوی لەگەڵ کوڕەکەی کە نابیستە بەمەبەستی مەلە کردن دەرۆن بۆ پرۆژەی ئاوی قەزاکە، بەڵام کوڕەکەی نوقوم دەبێت باوکەکە رزگاری دەکات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی کرژبونی ماسولکەکانی خۆی دەخنکێت”.

ئاشکراشى کرد، محەمەد سەربازى عێراقە لە فیرقەى 16 و تەرمەکەى دەرهێنراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دووکرێکار لەکاتی مەلەکردندا خنکان و تەرمی یەکێکیان نە...

دووکرێکار لەکاتی مەلەکردندا خنکان و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە