چوون خۆیان فێنک بکەنەوە، بەڵام نەگەڕانەوە
دووکرێکار لەکاتی مەلەکردندا خنکان و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
چەند کرێکارێک کە بۆ خۆفێنک کردنەوە چووبوونە لای پرۆژەی ئاوی داقووق دوانیان چوونە ناو ئاوەکەو خنکان، تائێستا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی داقوق، بە964ـی وت “ئەمڕۆ ژمارەیەک کرێکارێک لەنزیک پڕۆژە ئاوی قەزای داقوق سەرقاڵی کارکردن بوونەو دوو لەکرێکارەکان بۆ خۆ فێنک کردنەوە چونەتە نێو پڕۆژە ئاوەکەوە، بەڵام وەکو پێویست مەلەیان نەزانیوەو هەردوکیان خنکاون، پاش ماویەک تەرمی یەکێک لە کرێکارەکان لەلایەن خەڵکیەوە دەرھێنراوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەی دیکەدا تائێستا بەردەوامە”.
کرێکارەکان خەڵکی کەرکوکن، رۆژانە بۆ کارکردن دەچنە داقووق، ئەمڕۆ ئەوەیان بەسەر هاتووە.
ئەو تەرمەی کە دەرهێنراوەتەوە رەوانەی پزیشکی داد کراوە، تا ئەم درەنگانەش بۆ تەرمی دووەم دەگەڕێن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقووق وتی ”ئێمە ئاگادارین چەند تیمێکی مەلەوانی بۆ تەرمەکە دەگەڕێن”.