هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت

زیاتر لە 14 پارک و باخچەی هەولێر نۆژەن کرانەوە

964+

ژێوار خدر

تیمێکی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر دەستییان کردووە بە هەڵمەتێک و هەستاون زیاتر لە 14 پارک و باخچەی سەنتەری شاری هەولێریان نۆژەن کردووەتەوە.

سەرۆکایەتی شاروانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە 14 پارک و باخچەی گەڕەکەکانی هەولێر نۆژەن کراونەتەوە، ئەوە جگە لەوەی بەشێکیان رووناکیش کراونەتەوە.

دەشڵێت، لەپاڵ نۆژەن کردنەوەی باخچە و پارکەکان نافورەکانیشیان پاک کردووەتەوە و نۆژەن کردووەتەوە و کارەکانیشییان بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، کارەکان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێرئەنجام دراون، بۆ پەرە پێدانی زیاتری باخچەکان لە کۆڵان و گەڕەکانی شاری هەولێر بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دانیشتوان و هاوڵاتییان .

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 10 تیم کاریان لە پارک و ناف...

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 10 تیم کاریان لە پارک و نافوورەکان کردووە