دیمەنێک لە شاری کەرکوک- وێنە: 964
گرێبەستیان لەگەڵ کراوە
لە کەرکوک 1000 خۆبەخش بەشداری لە پلانی ئەمنی دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك گرێبەستی، لەگەڵ 1000 كارمەندی ئەمنی خۆبەخش کردووە، تا جێپێی ریزەكانی خۆیان بەهێزتر بکەن، ئەوەش بۆ پاڵپشتیكردنی كارەكانی هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگاكە.
ئەم کەسانە پێشتر سوپای عێراق لە پڕۆسەیەکی ئەلیکترۆنی هەڵی بژاردن، کە دەبنە بەشێک لە هاوبەشی کاری هێزە ئەمنییەکانی لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق.
فەرماندەی پۆلیسی كەركوك لیوا فەتاح مەحمود خەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ئاهەنگی دەرچوونی زیاتر لە هەزار كارمەندی ئەمنی رێكخستووە، كە دەبنە گروپێكی نوێی خۆبەخش لەسەر بنەمای گرێبەست لە وەزارەتی ناوخۆ.
لە بوارەکانی، “ئاسایشی فڕۆكەخانە” و “چاودێری كۆمەڵایەتی” ئەو خۆبەخشانە ئەرک دەبینن، بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە، بەشداری بكەن لە ئەنجامدانی ئەركە ئەمنییەكان لە پارێزگاکەدا.
خەفاجی ئەوەشی وتووە، دەرچووە نوێیەكان خولی راهێنانی بنەڕەتی چڕیان لە سەنتەری راهێنانی بنەڕەتی پارێزگاكە تەواوكردووە، بەپێی پێویستی بەڕێوەبەرایەتییەكان دابەش دەكرێن و لە خولی تایبەتمەند ناویان تۆماردەكرێ، بۆ ئەوەی ئامادەیان بكەن بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەركانەی پێیان دەسپێردرێت.
پۆلیسی كەركوك، شەو و رۆژ كاردەكات بۆ دەستەبەركردنی ئاسوودەیی هاوڵاتیان و بەرقەراركردنی ئاسایش لە پارێزگاكەدا، ئەمە قسەی خەفاجییە ئەو دەشڵێت، زیادكردنی كارمەندی نوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەكان، دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی كارەكانیان و وایان لێدەكات ئەركەكانیان بە شێوەیەكی گونجاو و بە قەبارەیەكی فراوانتر ئەنجامبدەن.