ترێندی هەفتە

هونەرمەندان دەردەدڵ دەکەن و قەدرگرانیش قەدری نەماوە

964+

پەری ساڵح

ئێستا ژیانەکە گۆڕاوە و شتەکان پێچەوانە بوونەتەوە، قەدر گران قەدری نەماوە و ئەوەشی نیەتی فەرشێکی سوری لەمسەر تاو ئەوسەر بۆ راخراوە، دەردەدڵی هونەرمەندان تەواو نابێ و هەتا زیندووشن کەس باسیان ناکات.

هەفتەیەکی پڕ لە رووداوی هونەری و تریند بوو، ماهیر حەسەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری بردەوە، بەڵام لە پێشوازیەکەی نیگەرانە و گەردنی ئەوانەش ئازاد دەکات کە پیرۆزباییان لێنەکردووە بەیان بۆمباش، ئەو هونەرمەندەی هەمووانی دەخستە پێکەنین خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا و گۆرانی بۆ تەمەنی رۆیشتووی خۆی دەڵێت.

فەرشە سورەکەی فێستیڤاڵی کان لە فەرەنسا ترێندی گەرمی سۆشیال میدیای جیهان و عەرەبی و کوردی بوو، ئیتر هەرچی ئەکتەر و کەسایەتیە دیارەکانە نمایشیان ئەکرد، بەڵام هیچیان وەک ئەنجێلینا جولی تەمەن 50 ساڵ نەبوونە ترێند

هەواکەی ساردە و ترێندی هەفتە گەرمە

هەواکەی ساردە و ترێندی هەفتە گەرمە