ئەو ئۆتۆمبێلەى لە باوەنوور سووتا
دوا ئامار: سێ گیانلەدەستدان و بریندارێک
964+
میلاد جەلال
لە رێگاى سەرەکى دەربەندیخان بۆ کەلار لە نزیک باوەنوور، ئۆتۆمبێلێک لە پردى قولەبەرز کەوتەخوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.
میلاد جەلال، پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکەیە و وردەکارى رووداوەکە دەگێڕێتەوە.
بەشێک لە زانیارییەکانى پەیامنێرى 964:
چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، سێ کەس لە شوێنى رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.
ئۆتۆمبێلێکە، سەرەتا خۆى کێشاوە بە راگرى پردەکە و دواتر کەوتووەتە خوارەوە و ئاگرى گرتووە.
هاتوچۆى گەرمیان لەبارەى رووداوەکەوە بڵاوى کردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى تۆیۆتا کراون بە ئاراستەى ناحیەى باوەنوور رۆشتووە، بەڵام کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
ئاشکراشى کردووە، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
پێداچوونەوە وریا فەتاح