دەبێت "هەژمارى من" پڕبکەنەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانى 10 رۆژیان لەبەردەستە

وریا فەتاح

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى، 10 رۆژ ماوە بە مامۆستایان و فەرمانبەرانى دەدات تا خۆیان لە “هەژمارى من” تۆمار بکەن.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى د. کۆسار محەمەد، سەرۆکى زانکۆى سلێمانى لەسەرە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2024 ئاراستەى فەرمانگەى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ و سەرجەم کۆلێج و دامودەزگاکانى زانکۆ کراوە، تێیدا هاتووە، وێنەیەک لە فۆڕمى زانیارى تایبەت بە هەژمارى من نێردراوە بۆ سەرجەمیان و داوا دەکان مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ لەسەرجەم کۆلێج و بەشەکان، لەماوەى 10 رۆژدا پڕى بکەنەوە و خۆیان لە هەژمارى من تۆمار بکەن.

داواش دەکات، دواى پڕکردنەوەى، فۆڕمەکە بنێردرێتەوە بۆ ژمێریارى فەرمانگەیان کۆڵج یان دامودەزگاکەیان.