تەقەكەرەوە دەستگیر كرا

لە واشنتن تەقە كرا و دوو فەرمانبەری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل كوژران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جووەكان لە واشنتۆن تەقەیان لێكرا و كوژران، تەقەكەرەوەش لە لایەن پۆلیسی ئەمریكاوە دەستگیرا كرا.

میدیای ئەمریكا ئەم بەیانییە (بە كاتی كوردستان) بڵاویانكردەوە، رووداوی تەقەکردن هەبووە و كەسێك تەقەی لە دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل كردووە لە واشنتن و هەردووكی كوشتوون، دواتر تەقەكەرەكە لە لایەن پۆلیسەوە گیراوە.

بە گوێرەی پۆلیسی ئەمریکا، “تۆمەتباری کوشتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە کاتی دەستگیرکردنیدا هاواری كردووە،  “ئازادی بۆ فەڵەستین”.

دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاكانی راگەیاند: تەقەکردنە لە دەرەوەی مۆزەخانەی جووەكان بووە لە واشنتۆن، کردەوەیەکی تیرۆریستییە دژە جوو.

روونیشی کردەوە،  دوای رووداوی تەقەکردنەکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە.

بەگوێرەی زانیاریی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن، ئەو دوو کارمەندەی باڵیۆزخانە کە لە دەرەوەی مۆزەخانەی جووەكان کوژراون، “لە پانتاییەكی نزیکەوە تەقەیان لێکراوە”.

لای خۆیەوە، تێد دیوتچ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی جووەكانی ئەمریکا، بۆ کەناڵی ABC News پشتڕاستیکردەوە کە لیژنەکە ئێوارەی چوارشەممە بۆنەیەکی لە مۆزەخانەکەدا رێکخستبوو ، “ئێمە تووشی شۆک بووین بەم کردەوە قێزەونە توندوتیژییە کە لە دەرەوەی شوێنی کۆبوونەوەکە روویدا”.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سی بی ئێس، ئەو دوو كەسەی كوژراون، دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلییە، کە لە باڵیۆزخانەکە کاردەکات و ئەویتریان هاوسەرەکەیەتی، لە کاتی دەرچوونیان لە مۆزەخانەكە تەقەیان لێکرا و پێدەچێت هێرشەکە پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژرابێت.

تۆڕەکە روونیشیکردووەتەوە، لە رووداوی تەقەکردنەکەدا لە ناو کارمەندانی دیكەی باڵیۆزخانەکە بریندار هەیە.

عێراق سەرکۆنەى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکات

عێراق سەرکۆنەى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکات