دیمەنێك لە رووداوەكەی شارەزوور
شارەزوور
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
+964
بڕوا مەجید- شارەزوور
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025 لە گوندی قەڵبەزەی سەر بە قەزای شارەزوور، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کامری وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەس بە سەختی بریندار بوون.
غازی عەلی، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانە شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، بۆ 964 وتی، کاتژمێر 5ی بەیانی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە لە گوندی قەڵبەزەی سەر بە قەزای شارەزوور، بەهۆی رووداوەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە، دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون، ئەوهاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی شارەزوورە و تازە لە ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە.
ئەوەشی وت، “دوو بریندارەکە یەکێکیان کوردە و دانیشتووی شارەزوورە و ئەویتریان بە نەتەوەعەرەبە، تەمەنیان 17 ساڵە و کرێکارن، بە مەبەستی چوون بۆ سەر کار لەگەڵ شۆفێرەکەدا رۆیشتوون، دوای چارەسەری پێویست بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کران، تەرمەکەش نێردرا بۆ پزیشکی دادی سلێمانی”.
لەگەڵ ئەوەی هەڵمەتی سەلامەتی رێگاوبان و هاتوچۆ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ هەفتەیەكە راگەیاندراوە و چەندین چالاكییش ئەنجام دراوە، بەڵام رووداوەكانی هاتوچۆ هیچ كەمی نەكردووە و هەروەك خۆیەتی و رۆژانە دەیان رووداو لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان روودەدەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
زاخۆ
ژنێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسیش بریندار بوون
لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا
دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریداربوون
دوو کەسی دیکە بریندارن
کارمەندێکی تەندروستی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
"پارێزگای سەڵاحەدین"