دیمەنێکی سەگی بێلانە لە کۆڵانێکی کۆیە... وێنە؛ 964+
"ده‌ڵێن مافی ئاژه‌ڵ پێشێل ده‌كه‌ن"
هەوڵ دەدرێت هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه له كۆیه رابگیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه له‌لایه‌ن خێرخواز و خۆبه‌خشانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌شێك له چالاكوانان ده‌یانه‌وێت رێگرى له‌و هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن چونكه ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته‌كه مافى ئاژه‌ڵ پێشێل ده‌كات.
هاشم عەبدوڵڵا، ئەو مامۆستا ئایینییەی سەرپەرشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه دەکات، بە 964ـی وت، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س كه خۆیان به چالاكوان ناساندووه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه رابگرێت، به‌ڵام به‌رده‌وامن و رایاننه‌گرتووه.
وتیشی “ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌یوه‌ندیان كردووه زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانن، گوایه ئێمه به كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه مافه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌یان دووره له راستى”.
پێشتر مامۆستا هاشم به 964ـى وتبوو، بە پێی ئایەتی قورئان هەموو گیانلەبەرێک هەست و مافی ژیانیان هەیە، بۆیە لەو سۆنگەیەوە ئه‌وان کۆیاندەکەنەوە و دەیانبەنە شوێنێکی گونجاوتر بۆئه‌وه‌ى لەوێ ژیان بەسەربەرن و بمێننەوە.
وتیشی “ئەو تیمەی کارى كۆكردنه‌وه‌یان ده‌كات دوور لە توندوتیژی سه‌گه‌كان دەگرن و کۆیاندەکەنەوە”.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌م هه‌وڵه‌ى چالاكوانه‌كانيش بۆ راگرتنى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، هاوڵاتیه‌كی كۆیه به‌ناوى بێستوون كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوڕه‌كه‌ى له‌لایه‌ن سه‌گه‌وه په‌لامار دراوه، ده‌ڵێت “هەرکەسێک رێگر بێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم”.
بێستون ده‌ڵێت، وەک باوکی قوربانیەکی سه‌گى بێلانه پشتیوان و هاوکاری ئەو هه‌ڵمه‌ته‌م، چونكه ماوەی دووساڵە کوڕەكه‌ى لە ژێر نەشتەرگەریدایە و چەندین جار نەشتەرگەری بۆ کردووە، لە ئەنجامیشدا قاچێکی سەقەت بووە و توانای رۆیشتنی نەماوە.
هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه له كۆیه یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌ستپێكرا، به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌تواندرا كۆبكرێته‌وه، دواتر كه‌سێكى خۆبه‌خش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش نه‌یتوانى به‌یه‌كجارى كۆیان بكاته‌وه.
دوایین هه‌ڵمه‌ت كه ئێستاش به‌رده‌وامە، یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكرد و قۆناغى دووه‌میشی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستى پێكردووه، به‌هۆیه‌وه تاوەکو ئێستا تواندراوه نزیكه‌ى 300 سه‌گ كۆبكه‌نه‌وه و ره‌وانه‌ى شه‌ڵته‌رى هه‌ولێری بكه‌ن.