"شه‌ش مانگ ده‌مێننه‌وه و زیانیشیان هه‌یه"
كولـله (كلۆ)یه‌كی سوور و قاوەیی ناوچه‌كانى باڵه‌كایه‌تى و برادۆستى ته‌نیوه
964+
ئاکام غەفور- سۆران
له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و برادۆست له ئیداره‌ى سۆران كولـلهیهكی (كلۆ)ـى رەنگ سوور و قاوەیی ناو باخ و بێستانى جوتیارانى ته‌نیوه، ده‌ڵێن خۆجێییهو له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم نه‌هاتووه، به‌ڵام زیانی زۆریشی بۆ كشتوكاڵ هه‌یه، كشتو‌كاڵى چۆمانیش ده‌ڵێت، تاوه‌كو شه‌ش مانگ ده‌مێنێته‌وه و له‌ناوده‌چن و دواتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
رەزاق ئەحمەد، جوتیارێکی گوندی کانی زیلە لە باڵەکایەتی به 964ـى وت، ئەو کلۆیە دەڤەرەکەمانی کۆنتڕۆڵکردوە بە هیچ کۆتایی نایەت، رشاندنی باخەکانیش کاریگەری نابێت چونکە ئەو دەرمانەی دابەشی دەکەن بڕه‌كه‌ى کەمە.
ئەو جوتیارە زەویەکی ئامادەکردوە بیکات بە تەماتە و خەیار و بیبەر و کولەکە، بەڵام دەڵێت “لە ترسی کولـلە ناوێرم دایبچێنم چونكه بۆ رۆژی دواتر هه‌مووى دەخوات”.
لایخۆیەوە، کامەران حسێن مامەند، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران، بە 964ـی راگه‌یاند، “پێش هاتنی کولـلە ئامادەکاری خۆمان کردبوو، دەرمانی قڕکەرمان بەسەر جوتیاران دابەشکرد، بەڵام نەمانتوانی رێگری تەواو بکەین لە بڵاوبونەوەی”.
وتیشی، ئەو کولـلەیە خۆجێیە و گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمئاوی کاریگەری هەبووە لەسەر زیاد بوونی.
دڵشاد حسێن ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى چۆمان كه سنووره‌كه‌ى پڕبووه له‌م جۆره كوله‌یه به 964ـى وت، ته‌مه‌نى مانه‌وه‌یان نزیكه‌ى شه‌ش مانگه دواتر له‌و گه‌رایه‌ی دایده‌نێت ساڵێكی دیكه دیسان بڵاوده‌بنه‌وه.
وتیشی “قه‌ڵاچۆكردنى زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه هه‌موو ههوڵێمان له‌گه‌ڵى داوه بۆ نه‌هێشتنى به‌ڵام به ئاسانى قه‌ڵاچۆ ناكرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كولـله‌كه زیانێكى زۆر به كشتو‌كاڵى جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت.
لە دوای ساڵی 1991 بەردەوام لە وەرزی بەهاران ئەم جۆری کولـلەیە کە قاوەیی و سورە، لە دەڤەرەکە بوونی هەبووە، بەڵام بەپێی قسەی جوتیاران و کشتوکاڵ پێنج ساڵە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، تاوه‌کو دەستپێکردنی وەرزی هاوینیش دەمێنێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن