بۆ گەشت و گیای بەهارە مەچنە سنووری چۆمان

سبەینێ مین و تەقەمەنی لەناو دەبرێن و مەترسن 

964+

توانا نەقی

دانیشتووانی قەزای چۆمان و چەند ناحیەیەکی ئاگادار دەکرێنەوە کە سبەینێ مین و تەقەمەنی دەتەقێنرێنەوە و لەناودەبرێن بۆیە لە دەنگەکەی نەترسن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە 21.5.2025 کاتژمێر 12ـەی نێوەڕۆ مین و تەقەمەنی لەناو دەبرێن بۆیە دانێشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵاڵە و سمیلان ئاگادار دەکرێنەوە کە دەنگی تەقینەوەکان بەرز دەبێت.

دەشڵێت، تەقەمەنییەکان جۆراوجۆرن و پاشماوەی جەنگین و لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک لەناودەبرێن.

داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت بە هیچ مەبەستێکی گەشتیاری و کۆکردنەوەی گیای بەهارە و لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لە دەنگە بەهێزەکەش نیگەران نەبن.

دەنگە بەرزەکەی ناحیەی گەڵاڵە تەقاندنەوەی شەش هەزار می...

دەنگە بەرزەکەی ناحیەی گەڵاڵە تەقاندنەوەی شەش هەزار مین بوو