قۆناغی یەکەم دێلیڤەرییەکان دەگرێتەوە
ماتۆڕسکیلەکان چیتر بۆیان نییە بێ تابلۆ بسوڕێنەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە بە کۆمپانیاکانی گەیاندن کراوە و لەمەودوا ماتۆڕسکیل دەبێت تۆماربکرێت و تابلۆی هەبێت.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، کۆبوونەوە بە کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوەی خواردنکراوە و لەمەودوا دەبێت ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمار بکرێن لە قۆناغی یەکەمدا.
باسی لەوەکرد، لە قۆناغی دووەمدا جۆری ماتۆڕسکیلەکانیان بگۆڕن و نابێت بارگرانی بخرێتە سەر شۆفێرەکان و کۆمپانیاکان هاوکاریان ببن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی