مەرجە تەمەنت سەروی 18 ساڵ بێت

خولی فریاگوزاری مەلەوانی بۆ ژنان و پیاوان لە هەولێر  دەكرێتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

یەكێتی یاریە ئاویەكان لە هەفتەی داهاتووەوە خولی فریاگوزاری رزگاركردن بۆ ژنان و پیاوان دەکەنەوە، دەیانەوێت هەموو چاودێرەكانی مەلەوانگە ببنە خاوەن بڕوانامە ئینجا كار بكەن.

خاڵس ئەنوەر، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی یاریە ئاویەكان بۆ 964 وتی، ”راهێنانەكانمان تیۆری و پراكتیكیە بۆ هەموو ئەو چاودێرانەیە، کە لە مەلەوانگەكان كار دەكەن بۆ ژنان و پیاوانە، مەرجی ئەوەیە نابێت تەمەنی کەسەکە لە 18 ساڵ كەمتر بێت.”

وتیشی، دەمانەوێت هەموو چاودێرەكانی مەلەوانگە ببنە خاوەن بڕوانامە ئینجا كار بكەن، ئەمە سێیەمین خولی فریاگوزارییە سەرپەرشتی بكەین.

رێنماییشی دا بە هاوڵاتییان کە كاتێک دەكەونە ناو ئاوەوە نەشڵەژێن چونکە بەمجۆرە لە خنکان بەدوور دەبن و روونیشیکردەوە، تا پێتان دەكرێت لە شوێنیك مەلە مەكەن ئاوەكەی خێرابێت تەنیا خۆتان فێنك بكەنەوە.”

بڕیارە لە رۆژانی دوای جەژنی قوربانی پیرۆز، سێیەمین خولی فریاگوزاری رزگاركردن لە هەولێر بەرێوەبچێت و ئێستا دەرگای ناو تۆماركردن كراوەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پێنج مەلەوانی خۆبەخش تیمێکی مەلەوانیان پێکهێناوە

پێنج مەلەوانی خۆبەخش تیمێکی مەلەوانیان پێکهێناوە