دوکانێکی خاڵی لە دەنگە دەنگ

حەوت نابیست لە یەک دوکاندا جام چاک دەکەنەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لە ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر، دوکانی حاجی عەزیز جامچی هەیە، بە یەکێک لە بێدەنگترین دوکانەکان دادەنرێت لە گوزەرەکە، بەهۆی ئەوەی حەوت کەس لەوێ کاردەکەن کە نابیستن و توانای قسەکردنیان نییە.

زۆرینەیان لە ساڵی 1991 وە لەو دوکانە کار دەکەن، رۆژانە هەر گرفتێکی جامی سەیارە بۆیان بێت، ئەوان بە دەستوپلێکی لێهاتوو زیرەکانە چارەی بۆ دەدۆزنەوە.

ئەحمەد عودەی، گەنجێکی بەرەگەز عەرەبە و باوکشی کەڕوڵاڵەم کە لەهەمان دوکان کار دەکات و وەرگێران لەنێوان نابیستەکان و ئەو موشتەرییانەش دەکات کە سەردانی دوکانەکە دەکەن، بەهەمان شێوە کاری وەرگیڕانی بۆ ئێمەش کرد و پێی وتین، ئەوانە حەوت کەسن کە چواریان بران و سێی کەسەکەی دیکەش هاورێیانن لەو دوکانە کار دەکەن و لە باشترین وەستاکانن لە بوای جامچییەتی.

نەجات عەزیز، توانای قسەکردنی نیه نایستە  لەسەر زمانی ئەحمەد پێی وتین، کاری رۆژانەی زۆر بە ئاسایی دەڕوات و رۆژانە دێتە دوکان و ئێواران دەچێتە ماڵەوە و خەڵکیش زۆر لەکارەکەی رازین، تەنیا کێشەی نەبوونی مۆڵەتی شۆفێرییە و داوا دەکات حکومەت مۆڵەتی شۆفێری پێ بدات.

پەیامنێری 964، پەیوەندی کرد بە بەرپرسێک لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەشی مۆڵەت، ئەو رایگەیاند، بڕیاری ئەوە دراوە کەسانی نابیست مۆڵەتی شۆفێریان پێی بدرێت لە داهاتوویەکی نزیکیشدا رێکارەکان بڵاو دەکرێنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

 مام عومەری نابیست خوا رۆژدەکاتەوە ناوبازاڕی سلێمانی ...

 مام عومەری نابیست خوا رۆژدەکاتەوە ناوبازاڕی سلێمانی پاک دەکاتەوە