تا یەکشەممە

مەچن بۆ مامەڵە خەریکن کارەباکەی زەڕایەن بخەنەسەر شارەزوور

964+

ئەحمەد مستەفا

لە هۆبەی فرۆشتنی وزەی ناحیەی زەڕایەن، مامەڵەی هاوڵاتیان راگیرا، ئەوەش بەهۆکاری یەکگرتنەوەی هەردوو هۆبەی فرۆشتنی وزەی کارەبای زەڕایەن و هۆبەی چاکسازی کارەبای شارەزوور.

راگرتنی مامەڵەکان، تا رۆژی یەکشەممە 25.5.2025 بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هۆبەی چاکسازی کارەبای شارەزوور، هاوڵاتیانی سنووری ناحیەی زەڕایەن،  کۆمەڵگای نەسڕ و لادێکانی و دەوروبەری، ئیتر بۆ مامەڵە دەبێت سەردانی باڵەخانەی هۆبەی چاکسازی شارەزوور بکەن و شتێک نامێنێ بەناوی هۆبەی فرۆشتنی وزە لە زەڕایەن.

هۆبەی چاکسازی کارەبای شارەزوور دەڵێ، لە رۆژی یەکشەممەوە مامەڵەکان دەستپێدەکاتەوە لە ناو هۆبەی چاکسازی کارەبای شارەزوور.

گەڕەکێکی شارەزوور بەختیان لە محاویلە نییە

گەڕەکێکی شارەزوور بەختیان لە محاویلە نییە