لە گوندێکی تەقتەق

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی خاڵی و گیانی لەدەستدا

964+

گۆڤەند فەتاح – تەقتەق

لە گوندی کەپەنەکی نزیک قەزای تەقتەق، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو و بە رەچەڵەک عەرەبی خەڵکی فەلوجە، کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی خاڵی و گیانی لەدەستدا.

عەبدوڵڵا جاسم، پزیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق، بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لە گوندی کەپەنەک منداڵێک کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلی خاڵی و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاڵی بەهەڵە بە ئۆتۆمبێل لەو منداڵەی داوە و بێ ئاگابووە، دوای ئەنجامدانی رێکارەکانی نەخۆشخانە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.

وتیشی، خێزانەکە خەڵکی فەلوجەی خوارووی عێراقن، لە گوندی کەپەنەکی نزیک قەزای تەقتەق نیشتەجێن و دوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی دەشتی کۆیەدوو کەس گیانیان...

لە رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی دەشتی کۆیەدوو کەس گیانیان لە دەست دا

لە کۆیە 704 رووداوی جۆراوجۆ؛ زیانی نزیکەی دوو ملیار دینا...

لە کۆیە 704 رووداوی جۆراوجۆ؛ زیانی نزیکەی دوو ملیار دیناری هەبووە