کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن سەرقاڵی رایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیانن _ وێنە: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
"دەرفەتەکە بقۆزنەوە"
وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژکرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی تاوەکو 15ـی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکرایەوە و كۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی عێراق داوا لە دەنگدەران دەكات دەرفەتەكە بقۆزنەوە و داتاكانیان نوێبكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19.5.2025، كۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تاوەكو كۆتایی دەوام لە 15.6.2025 درێژدەكرێتەوە.
هاوكات داواش لە دەنگدەران دەكات، “دەرفەتەكە بقۆزنەوە و داتاكانتان نوێبكەنەوە، تاوەكو مافی بەشداریكردنتان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا هەبێت”.
پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی پارت و بەربژێرەکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درێژکردەوە و ئەوانەی خۆیان تۆمارنەکردبوو تاوەکو 20ـی ئەم مانگە مۆڵەتیان پێدراوە.