دیمەنێکی سروشتی گەرمیان .... وێنە؛ نیعمەت مەلۆ.
باكوورى باش و باشووریشى خراپه
ئه‌مساڵ گه‌رمیان له نێوان وشكه‌ساڵی و ته‌ڕه‌ساڵیدا ده‌ژیت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتوكاڵیی گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مساڵ سنوورى ئیداره‌كه‌یان له نێوان وشکه‌ساڵیی و ته‌ڕساڵیدا ده‌ژیت، ناوچه‌كانى باكوورى باش بووه بۆ باران بارین، به‌ڵام باشووره‌كه‌ى له وشكه‌ساڵیدا ده‌ژیت.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان، ئه‌م زانیارییه‌ى سه‌ره‌وه‌ى به 964 دا و راگەیاند: بارانبارینى ئه‌مساڵ له گه‌رمیان له هه‌موو ناوچه‌كاندا وه‌كیه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ندێك ناوچه باش باریوه و له به‌شێكیشیان خراپ بووه.
وتیشی، “هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌مساڵ دابارین باش نه‌بووه ته‌نانه‌ت له به‌شه‌كانى باشوورى گه‌رمیان له‌نێوان بایرینى دوو جار باراندا ماوه‌ى مانگێك نه‌باریوه”.
به‌پێی ئامارى فه‌رمى كه كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به 964ـى داوه، ئه‌مساڵ تاوه‌كو رۆژى 4.5.2025 رێژه‌ى باران بارین له ته‌واوى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بریتی بووه له 229.2 ملیمه‌تر، له‌كاتێكدا بۆ دۆخى ئاسایی گه‌رمیان ساڵانه پێویستى به 250 تا 350 ملیمه‌تر بارانبارین هه‌یه.
ساڵانى 2021 و 2022 بۆ گه‌رمیان وشكه‌ساڵییه‌كى سه‌خت بوو كه له ته‌واوى ساڵه‌كه‌یدا ته‌نیا نزیكه‌ى 100 ملیمه‌تر باران باریبوو.