"دەبێت پشتگیری و رێگەپێدانیان پێبێت"

بۆ سەردانیکردنی کوێستانەکانی سۆران مەرج بۆ جوتیاران و هەنگەوانان دانرا

964+

شۆڕش قادری

بۆ سەردانیکردنی کوێستانەکانی سۆران، مەرج بۆ جوتیاران و هەنگەوانان و مەڕداران دانرا و دەبێت رێگەپێدان و پشتگیرییان پێبێت، ئەگەرنا سزا دەدرێن.

ئێدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، سە‌بارە‌ت بە‌ جوتیار و ھە‌نگە‌وان و مە‌ڕدارە‌كان كە‌ دە‌یانە‌وێت، بچن بۆ كوێستانەکانی قە‌زای چۆمان و سیدە‌كان، لە‌ رۆژی سێشەممەوە 20.5.2025 رێگە‌یان پێدە‌درێت بۆ سە‌ردانیکردن، بە‌پێی ئە‌م مە‌رجانە‌ی خوارە‌وە‌:

یەکەم:

ئەو هاووڵاتیانەی ساڵی رابردوو ناسنامەی رێگەپێدانیان بۆ کراوە، پێویستە‌ پشتگیری یە‌كە‌ی كارگێڕی (قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی ناحیە)ی شوێنی نیشتە‌جێبوون و فەرمانگەی ڤێتێرنە‌ریان پێ بێت‌‌، ئینجا رێگایان پێدەدرێت سەردانی کوێستانەکان بکەن.

دووەم:

سە‌بارە‌ت بە‌و كە‌سانە‌ی بۆ جاری یە‌كە‌م سە‌ردانی كوێستانە‌كان دە‌كە‌ن، پێویستە‌ پشتگیری یە‌كە‌ی كارگێڕی (قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی ناحیە)ی شوێنی نیشتە‌جێبوون و فەرمانگەی ڤێتێرنەری) هەبێت، ھە‌روە‌ھا سە‌ردانی قائیمقامیە‌تی قە‌زای چۆمان یان سیدە‌كان بكە‌ن و ڕە‌زامە‌ندیان وە‌ربگرن و ناسنامە‌یان بۆ درووست بكە‌ن، ئە‌وكات ڕێگە‌یان پێ دە‌درێت مەڕ و ماڵاتیان بگوازنەوە.

سێیەم:

پێویستە‌ مە‌ڕ و ماڵات بە‌ ئۆتۆمبێلی بارھە‌ڵگر بگوازرێتە‌وە‌، بە‌ پیادە‌ رێگە‌پێدراو نییە‌ و بە‌ پێچەوانە‌وە رێكاری یاساییان بە‌رامبە‌ر دە‌گیرێتە‌بە‌ر بە (پێبژاردن و رێپێنەدان).

بۆ روونکردنەوەی زیاتری بابەتەکە 964 پەیوەندی کرد بە کامەران حسێن مامەند بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران، ئەو وتی، هەفتەی رابردوو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقامەکانی سنوورەکە کراوە و لەبەر بارودۆخی ئەمنیی، کێشەکانی سەر سنوور، تەقینەوەی مین و تەقەمەنی و پاراستنی گیانی جوتیاران و مەڕداران لەم وەرزەدا، ئەو بڕیارە دەرکراوە.

باسی لەوەشکرد، هەموو ساڵێک لەم کاتەدا ئەو بڕیارە دەدەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بێ بارانی و وشکەساڵی کەمێک کاتەکەی پێشکەوتووە و بابەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونیش لەبەرچاو گیراوە.

سێ رۆژە شاخەکانی سۆران لە زبڵ و پاشماوە پاکدەکرێنەوە

سێ رۆژە شاخەکانی سۆران لە زبڵ و پاشماوە پاکدەکرێنەوە

وەرزی چاندنی شەتڵی تەماتەیە لە کوێستانەکانی سۆران

وەرزی چاندنی شەتڵی تەماتەیە لە کوێستانەکانی سۆران