دیمەنی گۆڕە بە کۆمەڵەکە - وێنەکان؛ بۆ 964 نێردراوە
لە دامێنی چیای شنگالن
رووفاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی شنگال دەبرێنە پەیمانگەی داد پزیشکی بەغدا
964+
ئەحمەد مستەفا
چاکەت و پانتۆڵی رەش و مۆبایلیش دەرکەوتووە تێیدا، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی کە دۆزراوەتەوە دەکەوێتە سنووری ناوچەی قەندیلی شنگال، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال “یەپەشە” دەسەڵاتیان هەیە تیایدا.
گۆڕەکە بە دروستی نازانرێ چەند تەرمی تێدایە، بەڵام گومانەکان بۆ ئەوەن هی سەردەمی داعش و لە کاتی خەلافەت زیندە بەچاڵ یان لەوێ بەکۆمەڵ بەخاکسپێردرابن.
تائێستا دەزگا خۆجێیەکانی شنگال قسە لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە ناکەن، جگە لەوەی یەکینەکان خۆیان هەواڵەکەیان بۆ رای گشتی ئاشکراکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18.5.2025، مەروان داود، کە چالاکوانە لە شنگال بە 964ی وت، ئەو گۆڕە دەکەوێتە بناری چیای شنگال نازانرێ کێن و شوناسیان کێیە و وە ژمارەیان چەندە، بەڵام رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆی و نێودەوڵەتی چوونەتە سەر گۆڕەکان و دیمەنەکەیان تۆمار کردووە.
ئەو وتی، کارەکان بۆ ئەوەن گۆڕەکە هەڵبدرێتەوە و راستەوخۆ رووفاتەکان بۆ پەیمانگەی داد پزیشکی بەغدا بگوازرێنەوە.
بە گوێرەی میدیای نزیک لە یەکینەکانی “یەبەشە” بێت، ئەوان داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، تیمی تایبەت بنێرن بۆ هەڵدانەوە و دیکۆمێنتی کردنی گۆڕە بە کۆمەڵەکە.
دیمەنی گۆڕەکە؛
