دیمەنی کاری پاککردنەوەی بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران و کارەمەندەکانی.وێنە واڵی کاروان میراودەلی
بەرگری شارستانی سۆران
هەر بەو ئاوەی ئاگر دەکوژێننەوە کەرەستەکانیشیان خاوێن کردەوە
964+
توانا نەقی
کارمەندان و بەرێوبەری بەرگری شارستانی سۆران پێکەوە قۆڵیان لێ هەڵماڵی و هەم مەشقیان کرد و هەمێش باڵۆنی هەوایی ناو باڵەخانەکانیان پاککردەوە.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لەگەڵ چەند وێنەیەکدا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، وێڕای مەشقێکی چڕ بۆ کارمەندانی بنکەیرزگارکردن و بنکەی سۆران، دواتر کۆکردنەوەی باڵۆنی هەوایی باڵەخانەکان و پاکردنەوە شۆرینیان ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەەشکردووە، ئەو کارەیان بۆیە کردووە بۆ ئەوەی هەم مێژووی کەرەسەکانیان درێژتر بێت و هەمیش خاوێن بن و بەردەست بن وەک هەمیشە کەڵکیان لێ وەربیگردرێت لە رووداوو کارەساتەکاندا.