بۆ گەردەلولیش ئامادەیە

رێبوار خۆی ونکردووە و لە هونەریش دانەبڕاوە

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

رێبوار حەمە سابیر ماوەیەکە خۆی وون کردووە، بەڵام وون بوونەکەی بۆ کاری هونەری بووە، ئەمجارە جیاوازتر و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

وردەکاری کارەکانی بۆ پەیامنێری 964 باسکرد و وتی، راستە وونم، بەڵام دەستم لە کاری هونەری بەرنەداوە و لە کوردستان وونم.

وتیشی، دوو کاری هونەریم کردووە، کە یەکێکیان بۆ وڵاتی نەرویج  و ئەوەی تریشیان بۆ وڵاتی ئیتاڵیا بووە، کە بەرهەمەکە بە مۆبایل کاری وێنە گرتنی بۆ کراوە.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ جەلیل زەنگەنە دەیانەوێت کار لە بەشی چواری درامای گەردەلوول بکەن، بەڵام چاوەڕێن لەلایەکەوە پارەیان بۆ دابین بکرێت تا دەستبکەن بە وێنەگرتن

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نارین جەلیلی خەڵاتی باشترین ژنە شانۆكاری بردەوە

نارین جەلیلی خەڵاتی باشترین ژنە شانۆكاری بردەوە